پۆمپیۆ : ئەمریکا سزا بەسەر دو زانای پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەسەپێنێت
واشنتن ماوەی 60 رۆژ لێخۆشبون دەخاتە بەردەم ئەو کۆمپانیا و دامەزراوە بیانیانەی کە لەپڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران کاردەکەن
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "واشنتن ماوەی 60 رۆژ لێخۆشبون دەخاتە بەردەم ئەو کۆمپانیا و دامەزراوە بیانیانەی کە لەپڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران کاردەکەن، بۆ ئەوەی چالاکییەکانیان لەو بوارە بوەستێنن".
سزا بەسەر هەردو زانای بواری ئەتۆمی ئێران ماجد ئاقایی و ئەمجەد سازگاردا دەسەپێنن، کە دو بەرپرسی باڵای پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێرانن
ئاماژەی بەوەشکرد، "سزا بەسەر هەردو زانای بواری ئەتۆمی ئێران ماجد ئاقایی و ئەمجەد سازگاردا دەسەپێنن، کە دو بەرپرسی باڵای پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێرانن".
پۆمپیۆ رونیشیکردەوە، پێویستە زانایان جیاکاری بکەن لە نێوان بەردەوامیدان لەکارکردن لەبواری ئاشتیانە واتە (لە دەرەوەی بواری بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمی)، ئەگەر نا خۆیان توشی سزا دەکەن".
لەمانگی ئایاری ساڵی 2018وە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کشاوەتەوە لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015 کە بەمەبەستی دانانی سنورێک بۆ پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەگەڵ چین و روسیا و وڵاتانی ئەوروپا واژۆی لەسەر کردبو پاشان سیاسەتی زۆرترین فشاری سیاسی و ئابوری بەرامبەر تاران پەیڕە و کرد تا ناچاری بکات رێککەوتننامەیەکی دیکەی لەگەڵدا واژۆبکات.
لە بەرامبەردا تاران لابردنی سزا سەپێنراوەکانی سەر وڵاتەکەی بە مەرجی پێشوەختەی ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئێران داناوە، بە هەمو شێوەیەکیش دانوستانی دوقۆی لەگەڵ واشنتن رەتدەکاتەوە.
خەندان -
