دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا

 دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی رۆژانەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری رابردودا 104 هەزار توشبوی نوێ بوە، هەروەها تێکڕای توشبوانی پەتاکەش لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە پێنج ملیۆن و 792 هەزار کەس.

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا کاتژمێر 8:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتوەتە پێنج ملیۆن و 792 هەزار و 314 کەس، لەو ژمارەیەش دو ملیۆن و 498 هەزار و 884 توشبو چاکبونەتەوە و 357 هەزار و 471 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا ملیۆنێک و 745 هەزار و 803 كەس توشی كۆرۆنا بون


لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا ملیۆنێک و 745 هەزار و 803 كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 102 هەزار و 107 کەس گیانیانلەدەستداوە و 490 هەزار و 130 کەسیش چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 370 هەزار و 680 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش تورکیا بە تۆمارکردنی 159 هەزار و 797 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.











خەندان-
Top