سەرۆكی نوێی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرا
لەكۆی 267 پەرلەمانتار كە بەشداری پرۆسەی دەنگدانەكەیان كرد، موحەمەد باقر قالیباف توانی 230 دەنگی پەرلەمانتاران بۆ كورسی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەدەستبهێنێت
بەگوێرەی ئاژانسەكانی ئێران، لەكۆی 267 پەرلەمانتار كە بەشداری پرۆسەی دەنگدانەكەیان كرد، موحەمەد باقر قالیباف توانی 230 دەنگی پەرلەمانتاران بۆ كورسی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەدەستبهێنێت.
هەر بەپێی ئاژانسەكان، مستەفا میرسەلیم 12 دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەستهێناوە و فەرەیدون عەباسیش 17 دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەستهێناوە و ئەوانی دیكەش پوچەڵ بون.
رۆژی هەینی 21/02/2020 كاتژمێر 8ی بەیانی هەڵبژاردنی خولی یانزەهەمینی پەرلەمانی ئێران و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەریی ئەو وڵاتە دەستیپێكرد و 290 پەرلەمانتاری نوێ هەڵبژێردران، بەهۆی ئەوەی لەو كاتەدا ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، دەرگای پەرلەمانی ئێران داخرا و نەتوانرا سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، شەوی رابردوش دوای زیاتر لە سێ مانگ سەرۆكی نوێی پەرلەمانی ئێران بە دەنگی پەرلەمانتاران هەڵبژێردرا.
خەندان
