له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى ملیۆنێك و 745 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى ملیۆنێك و 745 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 102 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (پێنجشه‌ممه‌‌ 28/5/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن و 745 هه‌زار و 803 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانیی دوێنێ چوارشه‌ممه‌‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا، یه‌ك ملیۆن و 725 هه‌زار و 275 كه‌س بوو.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 102 هه‌زار و 107 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 490 هه‌زار و 130 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.












باسنیوز
Top