بریتانیا؛ ژمارەی مردوانی کۆرۆنا 37 هەزاری تێپەڕاند
جگەلە تۆمارکردنی 412 حاڵەتی نوێی مردن، هاوکات لەو ماوەیەدا دو هەزار و 13 حاڵەتی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی بریتانیا، جگەلە تۆمارکردنی 412 حاڵەتی نوێی مردن، هاوکات لەو ماوەیەدا دو هەزار و 13 حاڵەتی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان بۆ 267 هەزار و 240 حاڵەت بەرزبوەتەوە.
لەسکۆتلاند تائێستا دو هەزار و 304 کەس بەهۆی کۆرۆناوە مردون کە 13 حاڵەتیان لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا تۆمارکراوە
لای خۆشییەوە دامەزراوەی تەندروستی نیشتیمانی بریتانیا ئاشکرایکرد، لەسکۆتلاند تائێستا دو هەزار و 304 کەس بەهۆی کۆرۆناوە مردون کە 13 حاڵەتیان لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا تۆمارکراوە.
هەر لەسکۆتلاند، تائێستا 15 هەزار و 240 کەس توشی کۆرۆنا بون کە زیاتر لە 15 هەزاریان لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا تۆمارکراوە.
خەندان
