سێهەمین کەشتی نەوتهەڵگری ئێران گەیشتە ڤەنزوێلا
بەپیی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بەیانی ئەمڕۆ سێهەمین کەشتی نەوتهەڵگری ئێران گەیشتە ناوچەی ئابوری تایبەت بە فەنزوێلا، ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستاش کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی هێشتا سەرقاڵی بەتاڵکردنەوەی دو کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی دیکەیە کە لەم هەفتەیەدا گەشتنە بەندەرەکانی ئەو وڵاتە.
کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێران کە ناوی پیتونیایە و هەڵگری ئاڵای وڵاتەکەیەتی شەوی رابردو گەیشتوەتە دەریای کاریبی
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕو، کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێران کە ناوی پیتونیایە و هەڵگری ئاڵای وڵاتەکەیەتی شەوی رابردو گەیشتوەتە دەریای کاریبی، بەهەمان رێچکەی هەردو کەشتی نەوتهەڵگری فۆرچن و فۆڕێتدا بە زەریای ئەتڵەسیدا تێپەڕێوە.
پێشتر نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا رایگەیاندبو، لە چەند رۆژی داهاتودا پلانی دابەشکردنی نەوتی سوتەمەنییەکان لە وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات.
لە ئێستادا وڵاتەکەی دەتوانێت بگەڕێتەوە رەوشی ئاسایی خۆی، بەهۆی ئەوەی سەرچاوەی هاوردەکردنی سوتەمەنیان بۆ دابینکراوە
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا وڵاتەکەی دەتوانێت بگەڕێتەوە رەوشی ئاسایی خۆی، بەهۆی ئەوەی سەرچاوەی هاوردەکردنی سوتەمەنیان بۆ دابینکراوە.
هه‌فته‌ی رابردو، پێگه‌ی فه‌رمی تانكه‌ر تراكه‌رز، بۆ به‌دواداچونی جموجۆڵی بازرگانی كه‌شتیه بارهه‌ڵگره‌كان له راپۆرتێكیدا وتی، "پێنج كه‌شتی بارهه‌ڵگری ئێرانی به‌نزین و گازوایلیان بۆ ڤه‌نزوێلا گواستوه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی زانیاری ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره كه‌شتیه‌كانی ئێران به ناوه‌كانی فۆرچن، پێتونیا، فۆرێست، فاكسۆن و كلاڤێل 220 بۆ 240 ملیۆن لیتر به‌نزین وگازوایلیان له هه‌فته‌كانی رابردودا بۆ ڤه‌نزیۆلا گواستوه‌ته‌وه.
14ی ئه‌م مانگه‌ش چه‌ندین به‌رپرسی باڵای ئه‌مریكا باسیان له گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست له دژی ئه‌و كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی ئێران كرد، كه به‌ره‌و ڤه‌نزوێلا به‌رێكه‌وتون.
خەندان
