له‌ ڕووسیا هه‌شت هه‌زار و 338 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ ڕووسیا هه‌شت هه‌زار و 338 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ نزیكه‌ى چوار هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27/5/2020، له‌ ڕووسیا هه‌شت هه‌زار و 338 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ وڵاته‌كه‌ گه‌یشته‌ 370 هه‌زار و 680 كه‌س.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ سێشه‌ممه‌ هه‌شت هه‌زار و 915 كه‌سى دیكه‌ له‌ ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.

هه‌ر له‌ ڕووسیا 161 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له‌ هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ سێ هه‌زار و 968 كه‌س، تا ئێستاش له‌ ڕووسیا 142 هه‌زار و 208 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.










باسنیوز
Top