نوێترین ئامارەکانی كۆرۆنا له وڵاتانی جیهان
به‌گوێره‌ی داتا سه‌نته‌ری جیهانی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مریكا به یه‌كه‌م وڵاتی جیهان له‌روی تۆماركردنی زۆرترین گیانله‌ده‌ستدان و توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا داده‌نرێت، به‌جۆرێك 100 هه‌زار و 572 كه‌س به‌وهۆیه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه، هاوكات ژماره‌ی توشبوانیش گه‌یشتوه‌ته ملیۆنێك و 725 هه‌زار و 275 توشبو، له‌به‌رامبه‌ریشدا 479 هه‌زار و 969 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه.
له دوای ئه‌مریكا بڕازیل دێت كه 294 هه‌زار و 507 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوه
له دوای ئه‌مریكا بڕازیل دێت كه 294 هه‌زار و 507 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوه، هاوكات 24 هه‌زار و 593 كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه، 158 هه‌زار و 593 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.
روسیا له‌روی تۆماركردنی توشبوانه‌وه، به‌پله‌ی سێیه‌می داتا سه‌نته‌ری جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دێت
روسیا له‌روی تۆماركردنی توشبوانه‌وه، به‌پله‌ی سێیه‌می داتا سه‌نته‌ری جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دێت، كه 362 هه‌زار و 352 كه‌س له‌و وڵاته توشی ڤایرۆسه‌كه بون، سێ هه‌زار و 807 كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه، هاوكات 131 هه‌زار و 129 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه.
له دوای روسیاش، ئیسپانیا به‌تۆماركردن 283 هه‌زار و 339 توشبو، 27 هه‌زار و 117 گیانله‌ده‌ستدان دێت
له دوای روسیاش، ئیسپانیا به‌تۆماركردن 283 هه‌زار و 339 توشبو، 27 هه‌زار و 117 گیانله‌ده‌ستدان دێت، له دوای ئه‌ویش بریتانیا دێت كه 265 هه‌زار و 227 توشبو له‌گه‌ڵ 37 هه‌زار و 48 گیانله‌ده‌ستدانی تێدا تۆماركراوه.
كۆریای باشور دوای 49 رۆژ، له تۆمارنه‌كردنی هیچ توشبویه‌ك، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 40 توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی تۆماركرد
به‌شێك له‌وڵاتانی جیهان به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێكاره‌كانی خۆپارێزیان گرته‌به‌ر، به‌ڵام له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوشدا رێكاره‌كانیان له‌گه‌ڵ كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوان كه‌مكرده‌وه، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش كۆریای باشور بو، كه دوای 49 رۆژ، له تۆمارنه‌كردنی هیچ توشبویه‌ك، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 40 توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی تۆماركرد، به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی توشبوانی ئه‌و ڤایرۆسه له‌و وڵاته گه‌یشته 11 هه‌زار و 265 توشبو.
ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌یه و مانگی 12ی ساڵی رابردو له‌شاری وهان سه‌ریهه‌ڵدا و تا ئێستاش له زیاتر له 200 وڵات و ناوچه‌ی جیهان بڵاوبوه‌ته‌وه، كۆی توشبوانیش گه‌یشتوه‌ته پێنج ملیۆن و 688 هه‌زار و 837 توشبو، كه له‌نێویاندا 352 هه‌زار و 287 مردن هه‌یه، دو ملیۆن و 432 هه‌زار و 216 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.
خەندان-
