له ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه 100 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (چوارشه‌ممه 27/5/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 725 هه‌زار و 275 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانیی دوێنێ سێشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له ئه‌مریكا، یه‌ك ملیۆن و 706 هه‌زار و 226 كه‌س بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 100 هه‌زار و 572 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، 479 هه‌زار و 969 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
