رێکارەکانی کۆرۆنا لە سوریا کەمدەکرێنەوە
قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوخۆی شارەکان و نێوان شارەکانی سوریا هەڵدەگیرێت
تیمی حکومی سوریا کە بەرپرس بون لە پلانی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایدەگەیەنێت، قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوخۆی شارەکانو نێوان شارەکانی سوریا هەڵدەگیرێت.
کاتەکانی کردنەوەی دوکان و شوێنە بازرگانیەکان درێژدەکرێتەوە
ئاماژە بەوەشدراوە لە سەرەتای هاوینەوە، کاتەکانی کردنەوەی دوکان و شوێنە بازرگانیەکان درێژدەکرێتەوە و رۆژانە لە کاتژمێر 8:00 ی سەرلەبەیانیەوە تا 7:00 ی ئێوارە کراوە دەبن.
لە رێکەوتی 31ی ئەم مانگەوە دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێدەکاتەوە
سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان ئاماژەبەوەدراوە، لە رێکەوتی 31ی ئەم مانگەوە دەوام دەستپێدەکاتەوە و کاتژمێرەکانی خوێندن لە 9:00ی بەیانەوە بۆ 9:30 ی شەو بۆ خوێندنی بەیانیان و ئێواران درێژ دەکرێنەوە.
تیمی حکومەتی سوریا بۆ بەرەنگاری کۆرۆنا راشیدەگەیەنێت، هەر کاتێک بارودۆخەکە پێوست بکات رێکارەکان دەستپێدەکاتەوە.
خەندان-
