ئەمریکا ژمارەی مردوان بەهۆی کۆرۆنا گەیشتە نزیکەی 100 هەزار کەس
له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته 99 هه‌زار و 805 كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (سێشه‌ممه 26/5/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 706 هه‌زار و 226 كه‌س.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 99 هه‌زار و 805 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، 464 هه‌زار و 670 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوە.
باسنيوز
