چین؛ ژمارەیەک توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکران

 چین؛ ژمارەیەک توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکران
سەرچاوە تەندروستیەکانی وڵاتی چین، دەستنیسانکردنی 36 توشبوی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەو وڵاتە تۆمارکرد، کە زۆربەیەیان نیشانەکانیان تیادا دیارینەداوە.

36 حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە

بەگوێرەی لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین(NHC) ئێوارەی دوێنێ دو شەممە، 36 حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، 8 حاڵەتیان لەدەرەوەی چینەوە گەڕاونەوە.

سەرجەمیان(Asymptomatic) بون واتە نیشانەکانیان تیادا دیارینەداوە

لەو ژمارە نوێیە، 26 حاڵەتیان لە شاری وهان بون، کە بە کانگای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە چین و جیهاندا دادەنرێت، سەرجەمیان(Asymptomatic) بون واتە نیشانەکانیان تیادا دیارینەداوە.

لە رێکەوتی 14 ی ئەم مانگەوە، هەڵمەتی پشکنینی (nucleic Acid)ناوکە ترشەلۆک لە وهان و ناوچەکانی دیکەی دەوروبەری دەستیپێکردوە، بەمەبەستی دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن و نیشانەکانیان تیادا دیارینادات.

تا ئێستا 82 هەزار و 992 حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا لە چین تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 634توشبو گیانیان لەدەستداوە.




خەندان
Top