ئێران ژمارەیەکی نوێی توشبون و مردن بەکۆرۆنای راگەیاند
دو هەزار و 23 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون و بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان لەو وڵاتە بۆ 137 هەزار و 724 حاڵەت بەرزبوەتەوە
بەپێی راگەیەنراوی فەرمی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا دو هەزار و 23 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون و بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان لەو وڵاتە بۆ 137 هەزار و 724 حاڵەت بەرزبوەتەوە.
لەو ماوەیەدا 34 حاڵەتی نوێی مردن بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی مردوانی کۆرۆنا بۆ حەوت هەزار و 451 حاڵەت بەرزبوەتەوە
هاوکات لەو ماوەیەدا 34 حاڵەتی نوێی مردن بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی مردوانی کۆرۆنا بۆ حەوت هەزار و 451 حاڵەت بەرزبوەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران رایگەیاند، لە قۆناغی کۆنترۆڵکردنی پەتای کۆرۆنادان و لەزیاتر لەسێیەکی پارێزگاکانیش پەتاکە کۆنترۆڵکراوە.
خ-ن-د
