فرەنسا: تێچوی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا 450 ملیار یۆرۆ بوە
لەناوەڕاستی مانگی ئاداری رابردوەوە 450 ملیار یۆرۆیان بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا لەوڵاتەکەیان خەرجکردوە کە دەکاتە نزیکەی 490 ملیار دۆلار
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە، برونۆ لی ماری وەزیری دارایی فڕەنسا رایگەیاندوە، لەناوەڕاستی مانگی ئاداری رابردوەوە 450 ملیار یۆرۆیان بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا لەوڵاتەکەیان خەرجکردوە کە دەکاتە نزیکەی 490 ملیار دۆلار.
ئەو بڕە پارەیە لەسەدا 20-ی کۆی داهاتی ناوخۆی وڵاتە(GDP)
وەزیری دارایی فڕەنسا رونیشیکردۆتەوە، ئەو بڕە پارەیە لەسەدا 20-ی کۆی داهاتی ناوخۆی وڵاتە(GDP).
وتیشی، ئەو پارەیە لەپێدانی قەرز بەکۆمپانیاکان و کەمکردنەوەی باج و هاوکاریکردنی کۆمپانیا بچوکەکان و کڕینی پێداویستییە تەندروستییەکان خەرجکراوە.
راشیگەیاند، سەرۆکی فرەنسا رێکاری بەهێز و کاریگەر بۆ پشتیوانیکردنی پیشەسازی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لەوڵاتەکەیان رادەگەیەنێت بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانیان.
خەندان
