نرخی نەوتی خاو دادەبەزێت

 نرخی نەوتی خاو دادەبەزێت
بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان چین و ئەمریکا لەبارەی پرسی ئاسایشی هۆنکۆنگ و ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر چیندا لەلایەن ئەمریکاوە، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزینی بەخۆوە بینی.

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 19 سەنت دابەزیوە کە ڕێژەی لەسەدا 0.5-ی نرخەکەی پێشویەتی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتۆتە 34.94 دۆلار


بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 19 سەنت دابەزیوە کە ڕێژەی لەسەدا 0.5-ی نرخەکەی پێشویەتی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتۆتە 34.94 دۆلار .

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساسی ئەمریکا 6 دۆلار بەرزبوەتەوە کە لەسەدا 0.2-ی نرخی پێشویەتی و بەوەش هەر بەرمیلێک لەبازاڕەکانی نەوتی جیهاندا بە 33.19 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە


هاوکات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساسی ئەمریکا 6 دۆلار بەرزبوەتەوە کە لەسەدا 0.2-ی نرخی پێشویەتی و بەوەش هەر بەرمیلێک لەبازاڕەکانی نەوتی جیهاندا بە 33.19 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

لەبارەی هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت، شارەزایانی بازاڕی نەوتی خاو پێیانوایە قوڵبونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان چین و ئەمریکا و ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر چیندا بەهۆی پرسی ئاسایشی هۆنکۆنگ بازرگانانی نەوتی قەلەقکردوە و بەهۆیەوە نرخی نەوت ئەو گۆڕانکارییە کەمەی بەسەردا هاتوە.








خەندان
Top