هونەرمەندێکی ناوداری عەرەب تووشی کۆرۆنا بوو

هونەرمەندێکی ناوداری عەرەب تووشی کۆرۆنا بوو
هونەرمەندێکی ناوداری میسر و عەرەب تووشی پەتای کۆرۆنا بوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24-5-2020، میدیا میسرییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە رەجا جەداوی، ژنە هونەرمەندی ناودار و دێرینی میسر تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.

رەجا جەداوی براوەتە نەخۆشخانەیەک لە پارێزگای ئیسماعیلییە و لەوێ چارەسەری پێویست وەردەگرێت.

رەجا جەداوی لە ساڵی 1938 لەدایک بووە، سەرەتا بە نمایشکردنی جلوبەرگ دەستی بە کار کردووە و دواتر بەشداریی دراما و شانۆی وڵاتەکەی کردووە.

جەداوی لە ساڵی 1958 بە شاجوانی میسر هەڵبژێردرا.










باسنيوز


Top