ئاکەپە و مەهەپە پرۆژەیاسایەک دژی دوو پارتە نوێیەکەی تورکیا ئامادە دەکەن
دوای دروستبوونی دوو پارتی نوێ بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد داودئۆغڵو و عەلی باباجان، ژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکیا بەنیازن لە حزبەکانیان جیاببنەوە و پەیوەندیی بەو دوو پارتەوە بکەن.
ئاکەپە و مەهەپە هەوڵ دەدەن لەڕێی پرۆژیاسایەکەوە، رێگریی لە چوونە دەرەوەی پەرلەمانتاران لە فراکسیۆنەکانیان و پەیوەنیکردنیان بە فراکسیۆنەکانی دیکەوە، بکەن و دوای جەژنی رەمەزان دەخرێتە دەنگدانەوە.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی (میللەت)ی توركی، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە دوو بژارەی بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە داناوە، کە بریتین لە؛
یەكەم/ هەر ئەندام پەرلەمانێك كاتێك لە فراكسیۆنەكەی خۆی دەست لەكاردەكێشێتەوە، پێویستە بۆ ماوەی یەك ساڵ وەكو ئەندام پەرلەمانێكی بێلایەن كار بكات و نەچێتە ناو هیچ پارتێك.
دووەم/ ئەگەر ساڵێك بمێنێت بۆ ئەنجامدامی هەڵبژاردن، هیچ ئەندام پەرلەمانێك نەتوانێ پارتەكەی خۆی بەجێبهێڵێت.
باسنيوز
