بریتانیا؛ حکومەت لەباجی زیادەی پەنابەرێتی بۆ کارمەندانی تەندروستی خۆشدەبێت
بۆریس جۆنسن داوای لەداوای لە وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی کردوە بەبڕیارێک لەباجی زیادەی فەرمانبەرانی پەنابەر لەکەرتی تەندروستی خۆشببن
بەپێی میدیاکانی بریتانیا، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا داوای لەداوای لە وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی کردوە بەبڕیارێک لەباجی زیادەی فەرمانبەرانی پەنابەر لەکەرتی تەندروستی خۆشببن کە بڕەکەی 624 پاوەندە بۆ هەر مانگێک.
دوای ئەوەی پزیشکەکانی سەربە کەرتی تەندروستی وڵاتەکەی ژیانیان لە نەخۆشی کۆرۆنا پاراست، سەرۆک وەزیران بیری لەم هاوکارییە کردۆتەوە
بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی پزیشکەکانی سەربە کەرتی تەندروستی وڵاتەکەی ژیانیان لە نەخۆشی کۆرۆنا پاراست، سەرۆک وەزیران بیری لەم هاوکارییەی پزیشک و کارمەندانی پەنابەر کردۆتەوە.
دوای ئەوەی لەبەشی چاودێری چڕ دەرکراوە، بەگوتەی پزیشکەکان، جۆنسن وتویەتی، " من بەهەمو تەمەنم قەرزاری ئێوەم،" ئەم هەنگاوەش وەک دانەوەی ئەو قەرزە تەماشادەکرێت.
خەندان
