له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا گه‌یشته 129 هه‌زار و 341 كه‌س
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21/5/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 66 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، حه‌وت هه‌زار و 249 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 392 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 129 هه‌زار و 341 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 100 هه‌زار و 564 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
