له ڕووسیا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه سێ هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21/5/2020، له ڕووسیا هه‌شت هه‌زار و 849 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 317 هه‌زار و 554 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ چوارشه‌ممه هه‌شت هه‌زار و 764 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 127 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته سێ هه‌زار 99 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 92 هه‌زار و 681 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
