چین ئامادەکاریی بۆ راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا دەکات
کۆبونەوەکە هەلێک دەبێت بۆ راگەیاندنی سەرکەوتنی تەواوەتی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا لەلایەن سەرۆکی چینەوە
کۆبونەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی گەلی چین لە بنکەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە پەکینی پایتەخت بەڕێوەدەچێت، بەپێی وتەی شارەزایانی سیاسی و تەندروستی کۆبونەوەکە هەلێک دەبێت بۆ راگەیاندنی سەرکەوتنی تەواوەتی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا لەلایەن شی جین پینگ، سەرۆکی چینەوە.
کۆبونەوەی ساڵانەی پەرلەمانی چین بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخرا بۆ مانگی ئایار
کۆبونەوەی ساڵانەی پەرلەمانی چین دەبوایە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا ئەنجامبدرایە، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخرا بۆ مانگی ئایار، هەمو ساڵێک دانیشتنەکانی ساڵانەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ ماوەی دو هەفتە بەردەوام دەبێت، بەڵام بڕیارە ئەمساڵ کۆبونەوەکە تەنها بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەردەوامی هەبێت.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتای ساڵی رابردو 2019 لە چین بڵاوبوەوە، بەهۆیەوە تا ئێستا 82 هەزار و 967 توشبو لە وڵاتە تۆمارکراوە، هەوەها لە سەرتاسەری جیهاندا زیاتر لە پێنج ملیۆن توشبوی ڤایرۆسەکە لە جیهاندا تۆمارکراوە.
لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە چین کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەی لەوڵاتەکەی راگەیاندوە، لە ئێستادا رۆژانە کەمتر لە 10 توشبوی نوێ لە وڵاتەکە تۆماردەکرێت.
خەندان
