ترەمپ و ماکرۆن: پێویستە دەستبەجێ گرژی و ئاڵۆزییەکانی لیبیا رابگیرێت
رێککەوتون لەسەر ئەوەی دەستبەجێ گرژی و ئاڵۆزییەکانی لیبیا رابگیرێت
بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، کۆشکی سپی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و تێیدا رێککەوتون لەسەر ئەوەی دەستبەجێ گرژی و ئاڵۆزییەکانی لیبیا رابگیرێت.
پێویستە لیبیا هاوکاری بکرێت سەقامگیری بۆبگەڕێتەوە، نەوەک بکرێتە مەیدانی ململانێ دەرەکییەکان
بەپێی راگەیەنراوەکەی کۆشکی سپی، هەردو سەرۆکی ئەمریکا فڕەنسا نیگەرانی خۆیان دەربارەی زیادبونی دەستێوەردانە دەرەکییەکان لەکاروباری لیبیا دەربڕیوە و ئاماژەیان بەوەکردوە، پێویستە لیبیا هاوکاری بکرێت سەقامگیری بۆبگەڕێتەوە، نەوەک بکرێتە مەیدانی ململانێ دەرەکییەکان.
ماوەی چەند رۆژێکە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزەکانی سوپای نیشتیمانی لیبیا بەسەرۆکایەتی خەلیفە حەفتەر و حکومەی ویفاتقی نیشتیمانی ئەو وڵاتە بەردەوامە، تورکیا پشتیوانی حکومەت دەکات و فڕەنسا و روسیا و چەند وڵاتێکی دیکەش پشتیوانی هێزەکانی خەلیفە حەفتەر دەکەن.
خەندان-
