پسپۆرانی پەتاناسی بریتانیا: منداڵان کەمتر کۆرۆنا دەگوازنەوە
منداڵان کەمتر لەگەورەکان دەبنەهۆی بڵاوبونەوە و گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، هەریەک لەجۆن ئیدموندس و رۆزالیند ئێگۆ پسپۆڕانی پەتاناسی بریتانیا رایانگەیاند، منداڵانی توشبو کەمتر لەگەورەکان دەبنەهۆی بڵاوبونەوە و گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
چەندین ئاماژەم لەتوێژینەوەکان بینیوە کە منداڵان هێندەی گەورەکان نابنەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا
لەوبارەیەوە دکتۆر رۆزالیند ئێگۆ لەبەشی تەندروستی پاکوخاوێنی لە سکوڵی لەندەن رایگەیاند، چەندین ئاماژەم لەتوێژینەوەکان بینیوە کە منداڵان هێندەی گەورەکان نابنەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا.
وتیشی، سەلماندنی ئەو راستییە پێویستی بەلێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە.
ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لەخوار 20 ساڵییەوەیە بەڕێژەی لەسەدا 20 کەمتر توشی کۆرۆنا دەبن و نیشانە توندەکانی کۆرۆنایان کەمترە
وتیشی، بەپێی توێژینەوەکانیان ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لەخوار 20 ساڵییەوەیە بەڕێژەی لەسەدا 20 کەمتر توشی کۆرۆنا دەبن و نیشانە توندەکانی کۆرۆنایان کەمترە.
خەندان-
