کەنەداو ئەمریکا لەسەر درێژکردنەوەی راگرتنی گەشتەکانی نێوانیان رێککەوتن
لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا رێککەوتون لەسەر دێرێژکردنەوەی راگرتنی گەشتە ناپێویستەکانی نێوانیان بۆماوەی 30 رۆژی دیکە
وەک هەنگاوێک بۆ رێگریکردن لەبڵاوبونەوەی زیاتری کۆرۆنا، ئەمڕۆ سێشەممە جەستتن ترۆدۆی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا رێککەوتون لەسەر دێرێژکردنەوەی راگرتنی گەشتە ناپێویستەکانی نێوانیان بۆماوەی 30 رۆژی دیکە.
ئەو هەنگاوە لەپێناوی پاراستنی هاوڵاتیانی هەردولایەو پێویستە پابەندبن پێیەوە
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا جەختیشیکردەوە، ئەو هەنگاوە لەپێناوی پاراستنی هاوڵاتیانی هەردولایەو پێویستە پابەندبن پێیەوە.
ترۆدۆ ئاماژەی بەوەکردوە، هەنگاوی زۆریان بڕیوە بۆ سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا و پێویستە خۆڕاگری زیاتر نیشانبدەین.
خەندان
