له ڕووسیا زیاتر له نۆ هه‌زار كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19/5/2020، له ڕووسیا نۆ هه‌زار و 263 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 299 هه‌زار و 941 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ دووشه‌ممه هه‌شت هه‌زار و 926 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 115 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته دوو هه‌زار 837 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 70 هه‌زار و 209 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
