خامنەیی: ئەمەریکا لە عێراق و سووریا دەبێت بکشێتەوە، ئەگەر نا ئێمە ناچاریان دەكەین بڕۆن

خامنەیی: ئەمەریکا لە عێراق و سووریا دەبێت بکشێتەوە، ئەگەر نا ئێمە ناچاریان دەكەین بڕۆن
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئەمەریکا لە عێراق و سووریا دەردەکرێت. ئاماژەی بەوەش دەکات، تەنانەت هاوپەیمانەکانی ئەمەریکاش، رقیان لە واشنتنە.

ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی لە ڤیدیۆ کۆنفراسێک لەگەڵ قوتابیانی زانکۆ گووتی، ئەمەریکا لە عێراق و سووریا دەبێت بکشێتەوە و دەردەکرێت.

دەشڵێت، تەنانەت سەرۆکەکانی هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا، ئێستا رقیان لە بەرپرس و حکومەتی ئەمەریکایە، متمانەیان پێناکەن و جیاواز مامەڵە دەکەن.

هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە: "ئەمەریکا هانی تووندوتیژی دەدات و هاوکاری تیرۆرستان دەکات".

ئەمەریکا و ئێران، لە سووریا و عێراق، خاوەنی هێز و هاوپەیمانی خۆیانن، هەر لایەکیشیان، لایەکەی دیکە بە هۆکاری توندوتیژی و جەنگ تۆمەتبار دەکات.






K24
Top