ترەمپ : ئۆباما سەرۆکێكی بێ ئاست بو
بەڕاستی سەرۆکێکی بێ ئاست بو، نەشیاو بو بۆ سەرۆکی
ترەمپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئێوارەی ئەمرۆ لەبەردەم کۆشکی سپی وتی" گوێبگرن، ئەو(ئۆباما) بەڕاستی سەرۆکێکی بێ ئاست بو، نەشیاو بو بۆ سەرۆکی، تەنها دەتوانم ئەوەندە بڵێم".
ئەو وتانەی ترەمپ لە وەڵامی لێدوانە یەک لە دوا یەکەکانی ئۆبامادا بو کە لە چەند رۆژی رابردودا سەبارەت بە هەوڵەکانی ترەمپ بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا ئاماژەی پێدەدا.
هەفتەی رابردو، باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشوی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رەخنەی توندی لە رێکارەکانی ئیدارەی ترەمپ گرت لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا و بە" بێسەرەوبەرە و کارەساتبار" ناوی دەبات.
بەگوێرەی زانیاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئۆباما پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەندامانی دیموکراتیەکانی کۆنگرێس و هەڵمەتی بانگەشەی تیمی جۆ بایدن ئەنجامداوە.
ئۆباما لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا داوای لە ئەندامانی هەڵمەتی بانگەشەی جۆ بایدن کردوە هەوڵی جدی بدەن بۆ سەرخستنی لە هەڵبژاردنەکاندا.
مانگی رابردو، باراك ئۆباما سهرۆكی پێشوی ئهمریكا پشتیوانی بۆ جۆ بایدن جێگری پێشوی خۆی دهربڕی كه لهلایهن پارتی دیموكراتهكانهوه بۆ سهرۆكایهتی ئهمریكاو ململانێی ئهو پۆسته لهگهڵ دۆناڵد ترهمپی سهرۆكی ئێستای ئهو وڵاته كاندیدكراوه.
باسنیوز
