له ڕووسیا نۆ هه‌زار و 709 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17/5/2020، له ڕووسیا نۆ هه‌زار و 709 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 281 هه‌زار و 752 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ شه‌ممه نۆ هه‌زار و 200 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 94 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته دوو هه‌زار 631 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 67 هه‌زار و 373 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
