دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان
بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتوەتە چوار ملیۆن و 722 هەزار و 233 کەس، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و 812 هەزار و 214 کەس چاکبونەتەوە و 313 هەزار و 266 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.
کۆی توشبوانی پەتاکە گەیشتوەتە ملیۆنێک و 507 هەزار و 773 توشبو
لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی توشبوان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی توشبوانی پەتاکە گەیشتوەتە ملیۆنێک و 507 هەزار و 773 توشبو.
هاوکات لە ئێران لەگەڵ بەردەوامی بڵاوبونەوەی پەتاکە، بەڵام رۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە بەرەو زیادبون دەچێت، بە جۆرێک لە کۆیی 118 هەزار و 392 توشبو، 93 هەزار و 147 کەس چاکبونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەش بەهۆی پەتاکە گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە شەش هەزار و 937 کەس.
لە ئیتاڵیا تا ئەمڕۆ 224 هەزار و 760 کەس توشی پەتاکە بون
لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش لە ئیتاڵیا تا ئەمڕۆ 224 هەزار و 760 کەس توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش 31 هەزار و 763 کەس گیانیانلەدەستداوە، هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا گیانیان لەدەستداوە بە بەراورد بە ژمارەی توشبوان لە وڵاتانی دیکە کەمترە بە جۆرێک لە کۆی 176 هەزار و 244 توشبو، هەشت هەزار و 27 کەس گیانیانلەدەستداوە
خەندان
