بۆچی كۆرۆنا، رووسه‌كان كه‌متر ئه‌كوژێت؟
به‌پێی راپۆرتێكی بلۆمبێرگ به‌رپرسانی رووسیا رایانگه‌یاندووه، تا ئێستا ژماره‌ی مردن به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆس دوو هه‌زار و 505 كه‌سه له‌كاتێكدا ژماره‌ی مردن له ئیتالیا و به‌ریتانیا 13 ئه‌وه‌نده‌ی رووسیایه به‌شێوه‌یه‌ك ژماره‌ی كه‌یسی تووشبووانیان زۆر له رووسیا كه‌متره.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ روسیا ده‌رباره‌ی ئاماری مردن و رێژه‌ی مردن ئه‌وه‌یان ده‌ستكه‌وتووه كه رێژه‌ی مردن نزیك 0.9% یه، ئه‌میش كه‌مترین رێژه‌یه بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه زۆرترین كه‌یسیان هه‌یه.
میلیتا ڤۆنیۆڤیچ نوێنه‌ری روسیا له رێكخراوی WHO له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه به بلۆمبێرگ-ی راگه‌یاندووه كه ئه‌وان وه‌ك WHO گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ رووسیا كردووه. وتیشی: "ئێمه چاوه‌ڕێی رێژه‌ی مردنین به‌ته‌واوی تا بزانین ئه‌گه‌ر شتێكی شاراوه هه‌یه پێمان بڵێن".
به‌ڵام هه‌فته‌ی پێشوو ڤۆنیۆڤیچ به ته‌له‌فزیۆنی فەرمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا به‌ئاره‌زوو رێژه‌ی مردن كه‌مكه‌نه‌وه، به‌ڵام پێداچوونه‌وه به رێژه‌ی مردن جێگه‌ی گفتوگۆكردنه.
بلۆمبێرگ بۆ ئه‌م بابه‌ته ویستوویه‌تی لێدوان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رووسیا وه‌رگرێت، به‌ڵام ئه‌وان هیچ قسه‌یه‌كیان له‌سه‌ر نه‌بووه.
گۆڤاری نیوزویك، رۆژی 16ـی ئایار ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ژنێف رایگه‌یاندووه، له‌ناوه‌ڕاستی مانگی نیسان له‌رووی پره‌نسیپی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هه‌موو ده‌وڵه‌تان كراوه كه ژماره‌ی مردووان به‌هۆی كۆڤید-19 به‌وردی تۆمار بكه‌ن. ئه‌ویش سێ داوای له‌خۆگرتووه: "هۆیه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه، ئه‌گه‌ری هۆكاری مردنه‌كه، كه‌سه‌كه چ نه‌خۆشییه‌كی تری هاوبه‌شی هه‌بووه و بوبێته هۆی مردنه‌كه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێی زانیارییه‌كانی نیوز ویك داتاكانی چوار ناوچه‌ی رووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ژماره‌ی مردن زۆر له‌وه زیاتره له‌وه‌ی كه ئه‌ژماركراوه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی به كۆرۆنا ڤایرۆس مردوون و نه‌خۆشی تریان له‌گه‌ڵ بووه وه‌ك نه‌خۆشی جگه‌ر و شه‌كره و فشاری خوێن و دڵ له خانه‌ی مردن به كۆرۆنا ڤایرۆس ئه‌ژمارنه‌كراون.
به‌رپرسێكی تایبه‌ت به داتابه‌یس له رووسیا ئه‌وه بۆ بلۆمبێرگ ئاشكراده‌كات كه تێكرای مردن له رووسیا نزمه چونكه ئاماره‌كان له رووسیا ته‌نیا ئه‌و كه‌یسانه‌ی له‌خۆ گرتووه كه راسته‌وخۆ به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه مردوون و هیچ نه‌خۆشییه‌كی تریان نه‌بووه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تانی دیكه ئاماری مردنی ئه‌و كه‌سانه‌شی تێدایه كه به‌هۆی كرۆنا ڤایرۆس مردوون، به‌ڵام نه‌خۆشی دیكه‌شیان هه‌یه. وتیشی: "له‌رووی زانستییه‌وه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، چونكه كه‌سێك ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی شه‌كره‌شی هه‌بێت تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس نه‌بوو بێت بۆ ئه‌مرێت!"
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی مۆسكۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌سه‌ر پێگه‌ی به‌رێوه‌به‌رایەتییەکەی رایگه‌یاندووه كه 60% ی ئه‌وانه‌ی مردوون به ڤایرۆسه‌كه وه‌ك ئه‌وه پۆڵێن نه‌كراون به ڤایرۆسه‌كه به‌ڵكو پۆلێن كراون به هۆی نه‌خۆشی دیكه مردوون.
خاتوو تاتیانا گۆلیكۆڤا جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا ئه‌و پێشبینییه ره‌تده‌كاته‌وه كه رووسیا ده‌ستكاری ئاماره‌كان بكات. ئه‌و ده‌ڵێت: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یاری به ئاماره‌كان ناكرێت".
له‌نێو ئه‌و بۆچوونانه‌دا سه‌ره‌ئه‌نجام رێژه‌ی مردن ئه‌وه‌مان نیشانده‌دات كه له‌و 10 ده‌وڵه‌ته‌ی له به‌شی پێشه‌وه‌ی ژماره‌ی ریزبه‌ندی تووشبواندان به كۆرۆنا ڤایرۆس، رێژه‌ی مردن له رووسیا 1% كه‌متره. به‌دوایدا ئیسپانیا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا دێت كه رێژه‌ی مردن له‌نێوان 12% بۆ14%. به‌دوای ئه‌وانیشدا رێژه‌ی مردن له ئه‌مریكا دێت كه 6% و ئه‌ڵمانیا 4.5% یه. له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش دوای مردنی 293 هه‌زار و 366 كه‌س رێژه‌ی مردن 6.8%.
كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌مانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین.
K24
