مۆسادی ئیسرائیلی پرۆگرامێکی سیخوڕی بە ئەمریکا دەفرۆشێتەوە

 مۆسادی ئیسرائیلی پرۆگرامێکی سیخوڕی بە ئەمریکا دەفرۆشێتەوە
چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار رایدەگەیەنن، ئیسرائیل یەکێک لە بەناوبانگترین پرۆگرامە سیخوڕیەکانی خۆی بە پۆلیسی ئەمریکا فرۆشتوە.

ئاماژە بە کڕینی پرۆگرامیكی سیخوڕی پێشکەوتوی ئیسرائیلی دەدەن لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە

ژمارەیەک دەزگای راگەیاندن ئاماژە بە دزەکردنی چەندین ئیمەیل و بەڵگەی نوسراو دەدەن لە نێوان دەزگای موسادی ئیسرائیل و پۆلیسی ئەمریکا، تیایاندا ئاماژە بە کڕینی پرۆگرامیكی سیخوڕی پێشکەوتوی ئیسرائیلی دەدەن لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە.

ئاپێکی تایبەتە بە دزەکردنی زانیاری لەناو مۆبایلە زیرەکاکاندا

بەگوێرەی زانیاریەکان پرۆگرامەکە ناوی(Phantom-فانتۆم)ە و ئاپێکی تایبەتە بە دزەکردنی زانیاری لەناو مۆبایلە زیرەکاکاندا.

مۆبایلی هاوڵاتیانیت بگۆڕە بە کانگای دزەکردنی زانیاری و سیخوڕی

لە یەکێک لە ئیمەیڵەکاندا کە لەنێوان دەزگا ئیسرائیلی و پۆلیسی ئەمریکا ئاڵوگۆڕکراوە نوسراوە" مۆبایلی هاوڵاتیانیت بگۆڕە بە کانگای دزەکردنی زانیاری و سیخوڕی".

توانای دزەپێکردنی، نوسراوی ئیمەیڵ، وێنە، ڤیدیۆی هەیە تەنانەت دەشتوانرێت لە دورەوە کامێرای مۆبایلەکان بکاتەوە و وێنەی پێ بگرێت

هەر بەگوێرەی زانیاریە دزەپێکراوەکان فانتۆم توانای دزەپێکردنی، نوسراوی ئیمەیڵ، وێنە، ڤیدیۆی هەیە تەنانەت دەشتوانرێت لە دورەوە کامێرای مۆبایلەکان بکاتەوە و وێنەی پێ بگرێت.






خەندان-
Top