ئەمریکا: چین هەوڵی خۆدزینەوەی لە بەرپرسیارێتی کۆرۆنا دەدات

ئەمریکا: چین هەوڵی خۆدزینەوەی لە بەرپرسیارێتی کۆرۆنا دەدات
ئەمرۆ شەممە، نوێنەرایەتی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەنەتەوە یەکگرتوەکان، بانگێشتنامەکانی نوێنەرایەتی پەکینی لە رێکخراوەکە رەتکردەوە بۆ دەستپێکردنەوەی خەرجیە نێودەوڵەتیەکانی لە رێکخراوە جیهانیەکان و وتی"ئەوە هەوڵی خۆ دزینەوەیە لە بەرپرسیارێتی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا".
لە ساڵی 2017ەوە پشکی زۆری خەرجی قەیرانە نێودەوڵەتیەکان بەر ئەمریکا کەوتوە
لە بەیناننامەیەکدا نوێنەرایەتی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژەشی بەوەداوە، لە ساڵی 2017ەوە پشکی زۆری خەرجی قەیرانە نێودەوڵەتیەکان بەر ئەمریکا کەوتوە و چین لە بەرپرسیارێتیەکان خۆی دزیوەتەوە.
پەکین بەوە تۆمەتباردەکات شەفاف نەبوە لەبارەی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا
بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە، ئاڵۆزیە سیاسیەکانی نێوان ئەمریکا و چین لە زیادبوندایە، واشنتن پەکین بەوە تۆمەتباردەکات شەفاف نەبوە لەبارەی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و چینیش ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.

هەفتەی رابردو، دامەزراوەی فیدڕاڵی لێکۆڵینەوە و ئاسایشی ئەلیکترۆنی لەئەمریکا رایگەیاند، چین هەوڵدەدات لەڕێگای هاککردنی پێگە تەندروستییەکانەوە زانیارییەکانی تایبەت بەدۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا بدزێت.












خەندان



Top