گەشت كردن بۆ وڵاتی ئیتاڵیا ئاسایی دەبێتەوە

گەشت كردن بۆ وڵاتی ئیتاڵیا ئاسایی دەبێتەوە
بە مەبەستی بەگەڕخستنەوەی كەرتی گەشتیاری ، حكومەتی ئیتاڵیا ڕاگەیاندووە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا گەشتكردن بۆ وڵاتەكەیان ئاسایی دەبێـتەوە.


میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردەوە، كە حكوومەتی ئیتاڵیا بڕیاریداوە رۆژی 3ی مانگی داهاتوو گەشتكردن بۆ وڵاتەكەیان ئاسایی بێتەوە، لە قوناغی یەكەمیشدا گەشتكردن تەنها بۆ هاووڵاتییانی ئەورووپی دەبێت.

هەروەها ڕاگەیاندنەكانی ئیتاڵیا ئاماژەشیان بەوەداوە، كە هاووڵاتییانی وڵاتانی ئەورووپا بێ ئەوەی 14 رۆژ كەرەنتین بكرێن دەتوانن ڕاستەوخۆ بێن ناو خاكی ئیتاڵیا.

ئەو بڕیارەی حكوومەتی ئیتاڵیا لە کاتێکدایە كە هێشتا بەشێك لە سنووری نێوان وڵاتانی ئەوروپی داخراوە پێشبینی دەكرێت لە ناوەڕاستنی مانگی داهاتوودا یەكێتی ئەورووپا بڕیارێك لەبارەی كردنەوەی سنوورەكان دەربكات.











باسنيوز



Top