نوێنه‌ری ئێران له ئۆپێك گیانیله‌ده‌ستدا
به‌گوێره‌ی میدیاكان، ماوه‌یه‌كه حسێن كازم پور ئه‌ردبیلی به‌هۆی خوێنبه‌ربونی مێشكه‌وه، توشی بێ هۆشی بوه و ئه‌مڕۆ ه‌ممه له‌یه‌كێك له‌نه‌خشخانه‌كانی تاران گیانی له‌ده‌ستداوه.
بۆ هه‌میشه به‌رگریكاره به‌هێز و زیره‌كه‌كه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات جێیهێشتین
له‌لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، نامه‌یه‌كی به‌هۆی كۆچی دوایی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی، "بۆ هه‌میشه به‌رگریكاره به‌هێز و زیره‌كه‌كه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات جێیهێشتین".
رۆیشتنی ئه‌ردبیلی زیانێكی گه‌وره‌یه بۆ ده‌زگای دیپلۆماسی ئێران
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆیشتنی ئه‌ردبیلی زیانێكی گه‌وره‌یه بۆ ده‌زگای دیپلۆماسی ئێران، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوبراو دیپلۆماسێكی هێنده گه‌وره بو هاوشانی زۆر كه‌م بو.
زه‌ریف باسی له‌وه‌شكردوه، بۆ ماوه‌ی 40 ساڵ ئه‌ردبیلی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و باڵیۆزخانه یاریده‌ده‌رێتی نوێنه‌رایه‌تی ئێران له رێكخراوی ئۆپێك كاری كردوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكراشیكردوه، له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا، ئێران دو گه‌وره دیپلۆماس و كه‌سایه‌تی گرنگی له‌دستداوه، ئه‌وانیش، حسێن شێخ ئیسلام، حسێن كازم پور ئه‌ردبیلین.
خەندان
