ترەمپ لە بڕیارێك پاشگەز دەبێتەوە
كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمەریكی ئاشكرای كرد، ئیدارەی ترەمپ بە نیازە بەشێكی ھاوكارییە داراییەكان بۆ رێكخراوی تەندروستی جیھانی بگەڕێنێتەوە.
بەگوێرەی نووسراوێك كە لە ئیدارەی ترەمپەوە دزەی كردووە، رەزامەندی نیشاندراوە لەسەر گەڕاندنەوەی ھاوكارییە داراییەكان بۆ رێكخراوەكە بە قەد ئەوەی چین بە رێكخراوەكەی دەدات.
لە 14ـی مانگی نیسانی ئەمساڵ، ئەمەریكا ھاوكارییە داراییەكانی بۆ رێكخراوی تەندروستی جیھانی راگرت و ترەمپ رێكخراوەكەی بەوە تۆمەتبار كرد، كە چاوپۆشی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین كردووە و مەترسییەكانی ئەو ڤایرۆسەی بۆ جیھان لە كاتی خۆیدا ئاشكرا نەكردووە.
K24 -
