پێشبینی كاره‌ساتێكی ئابووری له جیهاندا ده‌كرێت
بانكه‌كه رایگه‌یاندووه، به هۆی كۆرۆناوه ئابووری جیهان زیاتر له 8 تریلیۆن دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه.
به گوێره‌ی تێڕوانینی بانكه‌كه، ئه‌و زیانانه‌ی له ئه‌نجامی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا و كه‌ره‌نتین كردن و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه درووست بوون، زۆر زیاترن له‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی پێشتر پێشبینی كرابوون.
هاوكات پێشبینی ده‌كرێت، ناوچه‌ی ئاسیا و زه‌ریای هێمن، به رێژه‌ی له سه‌دا 30 تووشی دابه‌زینی كۆی به‌رهه‌م بن له ئاستی جیهاندا.
بانكه‌كه راشیگه‌یاندووه، زیانه‌كانی ناوچه‌ی ئاسیا له 1.7 ترلیۆن دۆلاره‌وه تا 2.5 ترلیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت. هه‌رچی وڵاتی چینه به ته‌نیا نزیكه‌ی 1.6 ترلیۆن دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه.
K24
