ئەورووپا هۆشداری لەبارەی هێرشی لەناكاوی داعش دەدات

ئەورووپا هۆشداری لەبارەی هێرشی لەناكاوی داعش دەدات
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرپرسانی دژە تیرۆر لە یەكێتیی ئەورووپا هۆشدارییان دا لە ئەگەری هێرشی لەناكاوی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، كە بە هۆی سەرقاڵبوونی جیهانەوە بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاوەڕوانی كەوتنەوەی زیانی گەورەی لێ دەكرێت.

جەیڵ دی كێرشۆڤ ڕێكخەری دژە تیرۆر لە یەكێتیی ئەورووپا ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا هۆشداری دا وڵاتانی یەكێتییەكە لەوەی داعش دەزانێ ئەگەر هێرش بكاتە سەر دەزگای پزیشكی و تیمە پزیشكییەكان، دەنگدانەوە گەورە و مەترسی كاریگەری دەبێت لەسەر كۆمەڵگەی جیهانی.

روونیشی كردووەتەوە كە ئەزموونەكانی رابردوو دەریانخستووە ڕێكخراوە تیرۆریست و توندوتیژەكان ئەگەر بیانەوێ لە ڕێگەی توندوتیژییەوە كۆمەڵگەكان و ڕژێمەكان بگۆڕن، ئەوا تەنگژە هەنووكەییەكان دەقۆزنەوە و بەكاری دێنن بۆ هێنانەدی ئامانجەكانیان.

لە لایەكی دیكەشەوە ئاماژەی بەوە داوە كە داعش ماوەیەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا خۆیان چالاكتر كردووە، ئەمەش بەو هۆیەوەیە كە دەزانن خەڵكی جیهان ئێستا زۆرتر لە ماڵەوەن و كاتی زیاتر لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بەسەردەبەن، بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن بیر و باوەڕەكانیان بە شێوەیەكی فرەوانتر بڵاو بكەنەوە.














باسنيوز



Top