له ئێران 71 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14/5/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ ی چوارشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 71 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، شه‌ش هه‌زار و 854 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 808 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 114 هه‌زار و 533 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 90 هه‌زار و 539 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
