له ڕووسیا نۆ هه‌زار و 974 كه‌سى دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14/5/2020، له ڕووسیا نۆ هه‌زار و 974 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 252 هه‌زار و 245 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ چوارشه‌ممه 10 هه‌زار و 28 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 93 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته دوو هه‌زار 305 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 53 هه‌زار و 530 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
