نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا بەرزدەبێتەوە
نرخی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 6 سەنت زیادیکرد، کە دەکاتە لەسەدا 0.2ی نرخەکەی، لە دواین مامەڵەدا بە 29.25 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 6 سەنت زیادیکرد، کە دەکاتە لەسەدا 0.2ی نرخەکەی، لە دواین مامەڵەدا بە 29.25 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بە بڕی 18 سەنت بەرزبوەوە، کە لەسەدا 0.7ی نرخەکەیەتی و بە 24.47 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە بازاڕەکانی جیهاندا فرۆشرا
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بە بڕی 18 سەنت بەرزبوەوە، کە لەسەدا 0.7ی نرخەکەیەتی و بە 24.47 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە بازاڕەکانی جیهاندا فرۆشرا.
لە دو هەفتەی رابردودا زۆرینەی وڵاتانی جیهان رێکارەکانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە وڵاتەکەیان کەمکردەوە، ئەمەش تا رادەیەکی باش کاریگەری لەسەر بوژانەوەی بازاڕە ئابورییەکانی جیهان و بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاو هەبو.
هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکان لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا، ئەگەری بڵاوبونەوەی شەپۆلی دوەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەندین وڵاتی وەک چین و کۆریای باشور سەریهەڵداوە، ئەمەش وایکردوە هیوای وەبەرهێنەرانی نەوت بە بوژانەوەی بازارەکانی جیهان کەمبێتەوە.
شەوی رابردو بەڕێوەبەرایەتی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئاستی نەوتی ناو عەمبارەکانی ئەمریکا بە قەبارەی 745 هەزار بەرمیل کەمیکردوە، بەمەش تا ئاستێک کاریگەری لەسەر بەرزبونەوەی نرخەکەی هەبوە.
خەندان
