ترەمپ داوای کردنەوەی قوتابخانەکان دەکات
سەرۆکی ئەمریکا داوای کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانی وڵاتەکەی دەکات، کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە داخراون.
کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) بڵاوی کردووەتەوە، کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵات رایگەیاندووە، ئەگەر دەرگای قوتابخانەکان نەکرێنەوە ئەمریکا بە رزگاربوو لە پەتای کۆرۆنا هەژمار ناکرێ.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ حاکمی ویلایەتەکانی کۆلۆرادۆ و نۆرس داکۆتا، داوای لێکردوون دەرگای قوتابخانەکان بکەنەوە و پرۆسەی خوێندن دەست پێبکەنەوە.
تا ئێستا ملیۆنێک و 430 هەزار و 348 کەس لە ئەمریکا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 85 هەزار و 197 کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
