وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتە ئیسرائیل
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی پێشتر رانەگەیەندراو، گەیشتە ئیسرائیل.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 13-5-2020 گەیشتووەتە ئیسرائیل.
زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، سەردانەکەی مایک پۆمپیۆ ”چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت“ و لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر و بینی گانتسی سەرۆکی پارتی شین و سپی، کۆ دەبێتەوە.
لەو سەردانەیدا، پۆمپیۆ و بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل پرسی هەژموونی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەپاندنی دەسەڵاتی ئیسرائیل بەسەر کۆمەڵگە نوێیەکان، کە بۆ نیشتەجێکردنی جوولەکەکان دروست کراون، تاوتوێ دەکرێن.
باسنيوز
