فڕۆكەیەكی دیكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لە لیبیا خرایە خوارەوە
سوپای نیشتمانی لیبیا رایگەیاند، لە دۆڵی رەتم لە ناوچەی شوێرف لە باشووری لیبیا، فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاسان خستووهته خوارەوە.
هاوکات، مەولود چاویش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرای کرد "هاوکێشەی سەربازیان لە لیبیا گۆڕیووە، بەڵام ئیمارات خەریکی ئاژاوە نانەوەیە لەو وڵاتە".
دوێنێ ئەحمەد مسماری گوتەبێژی سوپای نیشتمانی ئاماژەیدا، تورکیا نزیکەی 17 هەزار چەکداری سووری رەوانەی وڵاتەکەی کردووە، بۆ پاڵپشتی هێزەکانی فایز سەراج.
K24
