له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا ملیۆنێك و 408 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

 له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا ملیۆنێك و 408 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 83 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.



به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (چوارشه‌ممه‌‌ 13/5/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن و 408 هه‌زار و 636 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانیی دوێنێ سێشه‌ممه‌‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا، یه‌ك ملیۆن و 385 هه‌زار و 834 كه‌س بوو.



تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 83 هه‌زار و 425 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 296 هه‌زار و 746 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.










باسنيوز
Top