گوتەبێژی كۆشكی كرملین: تووشی كۆرۆنا بووم

گوتەبێژی كۆشكی كرملین: تووشی كۆرۆنا بووم
ئەمڕۆ سێشەممە دیمیتری بیسكۆف گوتەبێژی فەرمی بە ناوی كۆشكی كرملینی سەرۆكایەتیی رووسیا رایگەیاند تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

دوای ئەوەی لە میدیاكانی باسی تووشبوونی بیسكۆف بە پەتای كۆرۆنا بڵاو بووەوە، ئەمڕۆ بیسكۆف هاتە دەنگ و لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسەكانی هەواڵی وڵاتەكەی، دووپاتی كردەوە تووشی پەتاكە بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە و چارەسەری وەردەگرێت.

پێشتریش میخائیل میشوستین سەرۆك وەزیرانی رووسیا تووشی پەتای كۆرۆنا بووە، لەگەڵ ڤلادیمێر یاكوشیڤ وەزیری بنیاتنان و ئۆلگا لیۆبیمۆڤا وەزیری رۆشنبیریی رووسیا.











باسنيوز



Top