لەماوەی دو مانگدا، دراوی یەدەكی 31 وڵات گەورەترین دابەزینی بەخۆوە بینیوە
تایبەت بە دراوی یەدەكی وڵاتان، راپۆرتەكان باس لەوەدەكەن دراوی یەدەكی 31 وڵاتی جیهان لە دو مانگی رابردودا گەورەترین دابەزینیان بەخۆوە بینیوە.
بانكە ناوەندییەكان هەوڵیانداوە پشتگیری دراوەكانی خۆیان و ئابوریەكانیان بكەن لەمیانی روبەڕبونەوەی كۆرۆنادا
لەوبارەیەوە بانكی ئۆڤ لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، ئابورییە بنەڕەتییەكان بڕی 240 ملیار دۆلاریان لە بڕی دراوە یەدەكە بیانییەكانیان بەكارهێناوە لەماوەی دو مانگی رابردودا، لەگەڵ ئەوەشدا بانكە ناوەندییەكان هەوڵیانداوە پشتگیری دراوەكانی خۆیان و ئابوریەكانیان بكەن لەمیانی روبەڕبونەوەی كۆرۆنادا.
بڕی دراوە یەدەكەكانی ئەو 31 وڵاتە لەوانەیە بەردەوامبێت لە دابەزین
ئەو بانكە ئەمریكییە لەزاری بەڵگە و راپۆرتە راگەیەندراوەكانەوە ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕی دراوە یەدەكەكانی ئەو 31 وڵاتە لەوانەیە بەردەوامبێت لە دابەزین، بەڵام هێواشتر لە دو مانگی رابردو.
راشیگەیاندوە، هەریەك لە چین و هۆنگ كۆنگ، سعودیە و برازیل و توركیا لە ریزبەندی ئەو 31 وڵاتەدا ئاستی دابەزینی دراوی یەدەكیان زۆرترین بوە.
توركیا و میسڕ بە تایبەتی، بە پێوەری رێژەی سەدیی زۆرترین دابەزینیان بەخۆوە بینیوە
باسی لەوەشكردوە، هەریەك لە وڵاتانی توركیا و میسڕ بە تایبەتی، بە پێوەری رێژەی سەدیی زۆرترین دابەزینیان بەخۆوە بینیوە بەراورد بە وڵاتانی دیكە.
خەندان-
