ئەمریکا؛ ژمارەی مردوانی کۆرۆنا 80 هەزاری تێپەڕاند

 ئەمریکا؛ ژمارەی مردوانی کۆرۆنا 80 هەزاری تێپەڕاند
بەپێی ئامار و زانیارییە بڵاوکراوەکان لەبارەی توشبون و مردن بەکۆرۆنا لەئەمریکا، تائێستا زیاتر لە81 هەزار حاڵەتی مردن بەکۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمارکراوە.

بەپشتبەستن بەئامارە فەرمییەکان تائێستا لەئەمریکا 80 هەزار و یەک کەس بەهۆی کۆرۆناوە مردون


ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، بەپشتبەستن بەئامارە فەرمییەکان تائێستا لەئەمریکا 80 هەزار و یەک کەس بەهۆی کۆرۆناوە مردون.

یەک ملیۆن و 373 هەزار و 442 کەس توشی کۆرۆنا بون


هاوکات هەر لەو وڵاتە کە تائێستا لەپلەی یەکەمی ریزبەندی وڵاتانی جیهاندایە، یەک ملیۆن و 373 هەزار و 442 کەس توشی کۆرۆنا بون.

هاوکات، تائێستا ویلایەتی نیویۆرک زۆرترین ژمارەی توشبون بەکۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە کە 345 هەزار و 987 حاڵەتە.

هەر لەو ویلایەتە 26 هەزار و 874 حاڵەتی مردن بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و حاکمی ویلایەتەکەش رایگەیاندوە، هەر سێ ئاماژەکانی پەرەپێدانی پشکنین بەئاراستەیەکی باشدا رۆشتون.






خەندان
Top