لەبریتانیا کۆرۆنا گرفتێکی گەورەتری دروستکردوە

 لەبریتانیا کۆرۆنا گرفتێکی گەورەتری دروستکردوە
پاش ئەوەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا کەمکردنەوەی رێکاریەکانی دژی کۆرۆنای راگەیاند، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان رەخنەی توندیان لەپلانەکە گرت و تێیدا ئاماژەیان بەوە کردوە کە هیچ حسابێک بۆ ئەگەری سەرهەڵدانەوەی پەتاکە نەکراوە، پسپۆڕانی بازرگانیش پێیانوایە کەمبونەوەی خەڵکی شارەزا بۆ کارکردن گرفتێکە گەورەتر لەکۆرۆنا.

کەمبونەوەی خەڵکی شارەزا بۆ کارکردن گرفتێکە گەورەتر لەکۆرۆنا

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، سکرتێری گشتی ئەنجومەنی یەکێتییە بازرگانییەکان لەبارەی پلانەکەی حکومەتەوە بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ رایگەیاندوە، پلانەکەی حکومەت کاتێکی زۆر کەمی داوە بە کۆمپانیاکان و کارمەندەکان تا خۆیان ئامادەبکەن.

سکرتێری گشتی ئەنجومەنی یەکێتییە بازرگانییەکان راشیگەیاند، ئەوەی کە کرا تەنها دەبێتەهۆی دروستبونی ئاژاوە و قەرەباڵغی.

پلانەکەی حکومەت کاتێکی زۆر کەمی داوە بە کۆمپانیاکان و کارمەندەکان تا خۆیان ئامادەبکەن


راشیگەیاند، چونەماڵەوەی خەڵک بۆماوەی زیاتر لە دو مانگ کاریگەری زۆری لەسەر ئاستی شارەزایی کرێکاران دروستکردوە و کێشەیەکی گەورەترە لەخودی کۆرۆنا.



سەرۆک وەزیرانی بریتانیا داوای لە کرێکارانی بیناسازی و وەبەرهێنەران و ئیشی دەست کرد بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان، داواشیکرد ئەوانەی دەتوانن لەماڵەکانیانەوە کارەکان بکەن با بمێننەوە.



خەندان
Top