ئێران.. لە مانۆڕێکی سەربازیدا زیاتر لە ٣٠ کەس کوژران و بریندار بوون

ئێران.. لە مانۆڕێکی سەربازیدا زیاتر لە ٣٠ کەس کوژران و بریندار بوون
بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕاهێنانی سەربازی لە لە کەناراوەکانی بەندرەعەباس، لە باشووری ئێران هێزێکی دەریایی سوپای ئێران بە هەڵە مووشەکی لە بەلەمێکی سەربازیی ئێرانی داوە و 19 کەس کوژراون و 15 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە هێزێ دەریایی سوپای ئێران (ئەرتش) بڵاوی کردووەتەوە، ئەو ڕووداوە دوێنێ یەکشەممە 2020.5.10 لە کەناراوەکانی "بەندەر جاسک و چابەهار"ی سەر بە پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران ڕووی داوە.

هێزی دەریایی سوپای ئێران ئاشکرای کردووە کە لەلایەن "کەشتیی جەنگیی جەماران"ەوە بە هەڵە بە مووشەک لە بەلەمێکی سەربازییە دراوە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ئەو ڕووداوەن.










باسنيوز





Top