حکوومەتی ئێران: ئامادەین ئەمریکییە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکەین

حکوومەتی ئێران: ئامادەین ئەمریکییە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکەین
گوتەبێژی حکوومەتی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی ئامادەیە ئەمریکییە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10-5-2020، عەلی رەبیعی، گوتەبێژی حکوومەتی ئێران رایگەیاندووە، ئامادەیی وڵاتەکەیان بۆ ئازادکردنی ئەمریکییەکان بەرامبەر ئازادکردنی هاووڵاتییە ئێرانییەکان لە ئەمریکا، بە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا گەیاندووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە.

عەلی رەبیعی هەروەها رایگەیاندووە، کە نیگەرانن لەبارەی رەوشی تەندروستیی ئێرانییەکان لە گرتووخانەکانی ئەمریکا و ترسیان هەیە تووشی پەتای کۆرۆنا بن.












باسنيوز



Top